بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن کەڕووبی هەواڵەکەی ڕاگەیاند و وتی: "لە ئەمڕۆوە و بە پێی فەرمانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، گۆشەگیری باوکم هەڵدەگیرێت".
وتیشی: "بێگومان بەهۆی کێشە ئەمنییەکانەوە تا 20ی خاکەلێوە ئەفسەرەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی باوکم ئامادە دەبن، دواتر لە ماڵەکەی دێنە دەرەوە و هیچ سنووردارکردنێک بە باوکم نەگەیەندراوە دوای هەڵگرتنی گۆشەگیریەکەی."
مەهدی کەڕووبی دوای ڕووداوەکانی دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی ئێران گۆشەگیر کرا لەبەر ئەوەی دەستی بووە لە ئاژاوەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا.
Your Comment